ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق دەستپێکردەوە
وێستگەنیوز-
بە پێی لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ھەناردەکردنی غاز
لە ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای عێراق بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستی
پێکردووەتەوە.
ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە لێدوانێکدا
بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقییە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ھەناردەکردنی غاز لە ئێران
بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی عێراق بە شێوەیەکی پلەبەندی و بە بڕی پێنج ملیۆن مەتر
سێجا دەستی پێکردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە دەستپێکردنی ھەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە
بۆ عێراق، وا دەکات لەم قۆناغەکەدا، بەرھەمھێنانی کارەبای نیشتمانی عێراق بەخێرایی
زیاد بکرێت.
وتیشی: "ئێستا ئاستی بەرھەمھێنان گەیشتووەتە 14 ھەزار مێگاوات
و دۆخەکە جێگیرە، ھەروەھا ئامادەکاریی باشمان کردووە، بۆ ئەوەی پێش وەرزی ھاوین بەپێی
خشتەیەکی کاتی دیاریکراو، کارەبای نیشتمانی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەین”.
بەھۆی بۆردومانکردنی کێڵگەی پارسی باشوور لە ئێران، ناردنی
غاز بۆ عێراق ڕاگیرابوو کە بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاوڵاتییان
لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقدا، کەم ببێتەوە.
PM:06:04:21/03/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت