حكومەتی عێراق لەمەودوا زمانی كوردی لە یاسا و بڕیارەكانی كارادەكات


وێستگەنیوز-

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 100 ئیمزا بۆ كاركردنی كاراكردنی مادەیەكی دەستووری لەبارەی زمانی كوردی لەنووسراو و بڕیار و یاساكانی عێراق كۆدەكاتەوە تاوەكو لەمەودوا بەزمانی كوردیش بڵاوبكرێنەوە.


پۆڵا سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەرو بەندی ساڵی نوێی كوردی و زمانی دایكدا لەپەرلەمانی عێراق، 100 ئیمزای فراكسیۆنە جیاجیاكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكردووەتەوە، بۆ كاراكردنی مادەی 4ی دەستووری هەمیشەیی عێراق كەباسی ئەوەدەكات زمانی عەرەبی و كوردی هەردووكیان زمانی فەرمی وڵاتن، كە دەبێت لە یاسا و وتار و نووسراوەكان بەكاربێن و بڵاوبكرێنەوە.

دەشڵێت، "لەسەروبەندی ساڵی نوێی كوردی و ڕۆژانی جلی کوردی و زمانی دایکدا، نزیکەی 100 ئیمزام بۆ کاراکردنی مادەیەکی دەستووری لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا کۆکردەوە، بۆ هەمووان گرنگە کە چەندە خاڵی ناکۆکمان لە سیاسەتی حوکمڕانیدا هەبێت، بەڵام لە خاڵی زمان، خاک و نیشتمانەکەماندا هاوبەش بین".


PM:03:50:18/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو