پەرلەمانی عێراق كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆ لەسەر كێشەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنییەتی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری كەركوك-جەیهان و نەهێشتنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی هێرشەكانی سەر عیراق دروستبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە، لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە، نەوت هەناردە بکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داواکەی رەتکردووەتەوە و مەرجی هەیە، وەزارەتی نەوتیش رەتکردنەوەکە بە سیاسی و حزبی دەزانێت و سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش، وەزارەتی نەوت بە شێواندنی راستییەکان تۆمەتبار دەکات.
PM:12:57:17/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت