وێستگەنیوز-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی راسپارد بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی مەجنون و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند: هێرشە ناڕەواکان بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەکان بەردەوامە، کە زیان لە سەقامگیری عیراق دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد: سودانی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەموو دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی مەجنون و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرای کرد، ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بۆ ڕادەستکردنی خێرای تۆمەتبارانە بە دادگا، تاوەکو سزای یاسایی توندی خۆیان لەبەرامبەر ئەو کارە تێکدەرانە وەربگرن،چونکە ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان هێڵی سورە.
لە کۆتایشدا، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئاشکرای کرد: بڕیاردراوە هەموو ئەو بەرپرسە ئەمنییانە سزا بدرێن کە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و لە سنووری دەسەڵاتی خۆیاندا کەمتەرخەم بوون و نەیانتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.
PM:12:38:17/03/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه