كوتله‌كه‌ی سودانی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندییه
وێستگه‌نیوز-
كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسانه‌یه كه ئامانج لێی دروستكردنی سه‌رلێشێواوی و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كانه. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئاسیكۆدا ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی حكومه‌تی فیدراڵی-یه.
كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ناوچه‌كه به دۆخێكی تایبه‌ت و زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، حكومه‌تی عێراق به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانی و چاره‌سه‌ركردنی كاردانه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ئێستای ناوچه‌كه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسانه‌یه و مه‌به‌ست لێی سه‌رلێشێواندن و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كانه، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
*زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه باڵاكان به‌سه‌ر جیاوازییه بچووكه‌كان، و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، داواكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
*جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی حكومه‌تی فیدراڵیه، وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه. له ماده‌ی 110 مافی داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی به حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌دات و له ماده‌ی 111یشدا هاتووه كه سامانه سروشتییه‌كان موڵكی گه‌لی عێراقه.
*جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئاسیكۆدا رێكارێكی پابه‌ندكه‌ره، به‌پێی ماده‌ی 80ی ده‌ستوور، بۆ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان به ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ستاندارده‌كانی شه‌فافیه‌ت و رێگریكردن له قاچاخچێتی و گه‌نده‌ڵی.
*پاراستنی سامانی نیشتمانی له چاودێریی ناوه‌ندی و سه‌روه‌ری یاساوه ده‌ست پێده‌كات.
*له ھه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی، داوا له حكومه‌تی ھه‌ولێر ده‌كه‌ین، به ھه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی خۆیدا بچێته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌به‌رچاوبگرێت و پابه‌ند بێت به بڕیاردانی مه‌ركه‌زی حكومه‌تی فیدراڵی، بهزاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نیشتمانی و زامنكردنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
PM:11:32:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت