له قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، په‌رله‌مان ده‌ستوه‌ردان ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئاداری 2026 په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستوه‌ردانی له قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه راگه‌یاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "په‌رله‌مان بڕیاریداوه به بانگهێشتكردنی وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت، بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی عێراق (سۆمۆ)".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "دانیشتنه‌كه له رۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر 9:00ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ئاشكرایكردووه كه "له دانیشتنه‌كه‌دا باس له میكانیزمی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتیکردەوە لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە و بەهۆی ئەوەی چەند مەرجێکی هەبووە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە.
PM:10:56:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت