"به‌مووشه‌ك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كرایه ئامانج"
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند كه به‌مووشه‌ك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوكه‌ڵ به‌رزبووه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه توركیه باسی له‌وه‌شكردووه كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، باڵه‌خانه‌كه زیانی به‌ر كه‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی ھه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌ییتد پرێس (AP) بڵاوی كرده‌وه كه، دوای هێرشه‌كه دووكه‌ڵ له باڵه‌خانه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌نادۆڵ له زاری سه‌رچاوه ئهمنییهكانیهوه ده‌ڵێت كه "یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی باڵیۆزخانه‌كه كه‌وتووه".
به پێی هه‌واڵێكی "شه‌فه‌ق نیوز" له زمان سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به هۆی هێرشەکەوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سی-ڕام'ی باڵیۆزخانەکە زیانی بەرکەوتووە.
AM:11:39:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت