سێنتکۆم: چوار سەربازمان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان لە عێراق كوژراون
وێستگهنیوز –
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم رایدەگەیەنێت، "چوار سەربازی ئەمریکی لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە عێراق كوژراون".
سێنتکۆم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەکە 6 سەرنشینی تێدابووە و چواریان كوژراون و هەوڵەکانی گەڕان بەردەوامن.
وتيشى، "هۆکار و بارودۆخی رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و ناسنامەی سەربازەکان ئاشکرا ناکرێن تاوەکو 24 کاژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری پلە یەکیان تێنەپەڕێت".
ئەمڕۆ هەینی گروپی مقاوهمهی عێراقی رایگەیاند، له رۆژئاوای عێراق لە رێگای موشەكێكەوە فڕۆكهیهكی ئهمریكیمان خستووەتە خوارەوە كه سوتهمهنی پڕدهكاتهوه.
PM:01:20:13/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت