مقاوه‌مه‌ی عێراقی: ئێمە فڕۆكە ئەمریكییەكەمان خستەخوارە
وێستگه‌نیوز –
گروپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی رایدەگەیەنێت فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه سوته‌مه‌نی پڕده‌كاته‌وه لە رێگای موشەكێكەوە له رۆژئاوای عێراق خستوومانەتە خوارەوە.
گروپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا دووه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی KC-135ی له رۆژئاوای عێراق كردۆته ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری KC-135ـی سوپای وڵاتەکەی، کە تایبەتە بە دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئاسمانەوە، لە ناو خاکی عێراق کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمە دووەم رووداوی لەدەستدانی فڕۆکەیە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە دەستپێکی جەنگەکە لە 28ـی شوباتەوە، سێنتکۆم بەڵێنی داوە بە زووترین کات راپۆرتی تەواو لەسەر هۆکاری رووداوەکە بڵاوبکاتەوە.
AM:10:36:13/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت