باڵیۆزی ئێران: كه‌شتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق دەتوانن به گەرووی هورمزدا تێپه‌ڕن
وێستگه‌نیوز –
ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئازاری 2026، محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق، دەتوانن به گەرووی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئه‌مه لەکاتێکدا گرژییەکانی ناوچه‌كه، له په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵكشاندایه و هه‌ندێك له پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت په‌كی كه‌وتووه.
له‌م باره‌یه‌وه، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، لە زاری ئال سادقەوە بڵاویانکردەوە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق، دەتوانن به گەرووی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئەم لێدوانانە، دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، هێرش کرایە سەر بەندەری بەسرە لە باشووری عێراق، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها كاركردن له وێستگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.
AM:10:14:13/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت