فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بۆردومانكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری نیشتمانییه و هێرشی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئازاری 2026 فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه ئامانج.
*دواین هێرشه ناڕه‌واكان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌ی عه‌كاشات ئه‌نجام دران.
*پێشتریش له قه‌زای سوێره و شوێن و باره‌گا جیاوازه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا هێرش ئه‌نجام دران.
* ئه‌م هێرشانه به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری نیشتمانی و هێرشی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی عێراق ده‌زانین.
*به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ده‌ستدرێژییه به‌رنامه‌بۆداڕێژراوانه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و بناغه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری تێكده‌دات.
*هه‌روه‌ك ناڕه‌زایی و توڕهیییهكی به‌رفراوان له‌نێو گه‌لمان ده‌وروژێنێت و ده‌ستدرێژكاران به ته‌واوی به‌رپرسیار ده‌زانن له كاردانه‌وه جددیهكانی.
AM:11:26:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت