باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا: ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن
وێستگه‌نیوز –
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له هۆشدارییه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*ئێران و گروپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی.
*داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ین كه زۆر وریا بن و كه‌م ده‌ربكه‌ون و خۆیان له‌و ناوچانه به‌دوور بگرن كه ده‌كرێت بكرێنه ئامانج.
*كۆبوونه‌وه له شوێنه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌مریكا یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌مریكی ره‌نگه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیتان بكاته‌وه.
*هێرش بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕوویداوه و ئه‌مریكییه‌كان مه‌ترسی رفاندنیان له‌سه‌ره.
*هێرش كراوه‌ته سه‌ر شوێنه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و هۆتێلانه‌ی كه بیانییه‌كان زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له‌وانه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكاوه هه‌یه.
*شوێنه ژێرخانه گرنگه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عێراق كراونه‌ته ئامانج.
*له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و پابه‌ندین به پێدانی زانیاری و هاوكاری له كاتی خۆیدا بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی.
*سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه.
هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق هانده‌ده‌ین پێداچوونه‌وه به ڕێكخستنه ئه‌منییه كه‌سییه‌كانیان بكه‌ن.
*بۆ زۆر كه‌س، جێهێشتنی عێراق هه‌ر كه سه‌لامه‌ت بوو باشترین بژارده‌یه.
*ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی كه عێراق به‌جێناهێڵن پێویسته زۆر به‌ئاگابن، كه‌م ده‌ربكه‌ون و ئاماده‌بن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له شوێنێكی سه‌لامه‌تدا بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
*پێویسته خۆراك و ئاو و ده‌رمان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه كۆبكه‌نه‌وه.
*هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌توانن په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی +1-202-501-4444 بۆ زانیاری و هاوكاری سه‌باره‌ت به ڕۆشتن.
بژارده‌ی ڕۆیشتن: له ئێستادا ئاسمانی عێراق داخراوه، گه‌شته بازرگانییه‌كان له عێراقه‌وه ئه‌نجام نادرێن. ڕێگای وشكانی هه‌یه بۆ ئوردون، كوێت، سعودیه و توركیا. له ئێستادا زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه وشكانییه‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه دابخرێن. پێویسته گه‌شتیاران چاوه‌ڕوانی دواكه‌وتنی به‌رچاو بن. له ئێستادا گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی ناوخۆیی كارده‌كات. ئه‌مریكییه‌كان پێویسته به‌جدی بیر له ڕۆشتن بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌م ڕێگا وشكانییه‌وه ئه‌گه‌ر پێیان وایه سه‌لامه‌ته بۆیان.
PM:03:00:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت