موقته‌دا سه‌در فه‌رمانێكی بۆ گرووپی سه‌رایا سه‌لام ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیری سه‌ر په‌یامێكی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی شیعه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا فه‌رمان به گرووپی سه‌رایا سه‌لام ده‌دات تا كاتێكی نادیار ته‌نها كاری مرۆیی ئه‌نجام بده‌ن.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "خوایه عێراق و شوێنه پیرۆزه‌كانی له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بپارێزه، چونكه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه زیانی پێ بگه‌یه‌نن".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "لێره‌وه برایانی ئازیز له سه‌رایا سه‌لام راده‌سپێرین له‌م بارودۆخه قورسه‌دا تا كاتێكی نادیار ئه‌ركی مرۆییان ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ده‌ستدرێژییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به راگه‌یه‌ندراوێك رایان ده‌سپێرین بۆ كردنه‌وه‌ی میوانخانه‌ی ئال سه‌در و رێگه‌پێدانی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری پزیشكی و خزمه‌تگوزاری و مرۆی به‌پێی كات و ساتی دیاریكراو له كاتی خۆیدا".
سه‌در راشیگه‌یاندووه كه "له خوا داواكارین عێراق له فێڵی ئیستیعمار و تیرۆر و توندڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی بپارێزێت".
PM:09:43:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت