داخستنی ئاسمانی عێراق درێژكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری تر راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:
*داخستنی ئاسمانی عێراق له كاتژمێر 12:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 7ی ئاداری 2026 تا كاتژمێر 12:00ی شه‌وی سێشه‌ممه درێژده‌كرێته‌وه، وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی كاتی.
*بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی دۆخی ئه‌منی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بووه.
*له ژێر رۆشنایی هه‌ر پێشهاتێكی نوێ‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كه ده‌كرێته‌وه.
*هێڵه ئاسمانییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر بڕیارێكی نوێ بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هاتوچۆی ئاسمانی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌پێی دۆخی ئه‌منی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:01:39:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت