ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئازاری 2026، رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس، به پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، واشنتۆن دەستیکردووە بە ناردنی هێزی سەربازی نوێ بۆ بنکە و باره‌گاکانی لە عێراق.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە له په‌ره‌سه‌ندندایه و ترسی ئه‌وه هه‌یه دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا به ئامانج بگیرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌نگاوه، بەشێکە لە هەوڵەکانی پنتاگۆن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و هێزانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و رێگریكردن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی.
PM:07:09:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت