نوری مالیکی: دەبێت عێراق هێزێکی هاوسەنگ و چالاک بێت لە ناوچەکە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق سەربەخۆ بێت، ئاماژە بەوەشدەکات، کورتترین رێگە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری گفتوگۆ و یەکگرتنی ئابوورییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "دەبێت عێراق هێزێکی هاوسەنگ و چالاک بێت لە ناوچەکە، کورتترین رێگە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری گفتوگۆ و یەکگرتنی ئابوورییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارم لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە حکومەتی داهاتوو رێگەیەکی نیشتمانی سەربەخۆ بگرێتەبەر کە لەگەڵ هیچ میحوەرێکی دیاریکراودا نەگونجێت".
وتیشی، "دەبێت حکومەت کار لەسەر بونیاتنانی هاوبەشی نێودەوڵەتی بکات و لەسەر بنەمای رێککەوتنەکان ئاسایش و گەشەسەندنی عێراق بەرز بکەنەوە و لەهەمان کاتیشدا رێز لە سەروەری وڵاتەکە بگرن".
نوری مالیکی باسی لەوەشکرد، "عێراق ئاواتەخوازە پەیوەندیی هاوسەنگ و بەهێزی لەگەڵ هەموو وڵاتان هەبێت بەبێ جیاوازی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی و سەقامگیری ناوچەکە بکات".
جەختی لەوەشکردەوە، "پێمان وایە هێزی عێراق و ئابوورییەکەی و پێگەکەی لە توانای دروستکردنی هاوسەنگی و کارلێککردنیەتی لەگەڵ هاوبەشەکانیدا".
PM:04:30:05/03/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت