قاسم ئه‌عره‌جی: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌به‌ری هه‌ولێره‌وه هێزی زیاتری ره‌وانه كردووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان
وێستگه‌نیوز –
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رایسپاردوون كه رێگه به هیچ گروپێك نه‌درێت له عێراقه‌وه دزه بكاته ئێران و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات، ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌به‌ری هه‌ولێره‌وه هێزی زیاتری ره‌وانه كردووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له عه‌لی باقری، جێگری ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت.
*عه‌لی باقری رایگه‌یاند كه تاران ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیدا، باڵیۆزخانه، كێڵگه نه‌وتییه‌كان، یان هیچ شوێنێكی مه‌ده‌نی نه‌كردووه‌ته ئامانج و نایكاته ئامانج و هێرشه‌كان ته‌نها له بنكه‌كانی ئه‌مریكادا سنورداره.
*باقری داوای له عێراق كرد رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنی هه‌ر گروپێكی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات، پاڵپشت به رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران.
*بۆم دووپاتكرده‌وه كه عێراق به‌رده‌وامه له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان و راگرتنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
*پابه‌ندبوونی ته‌واوی عێراقم به رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات و رێگرتن له دزه‌كردنی هه‌ر گروپێك یان به‌زاندنی سنوری ئێران یان ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له خاكی عێراقه‌وه دووپاتكرده‌وه.
*ئاماژه‌شم به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هێزی زیاتری پێشمه‌رگه‌ی ره‌وانه‌ی پشتێنه‌ی سنووری كردووه بۆ به‌هێزكردنی كۆنتڕۆڵكردنی كه‌رتی سنووری له‌به‌ره‌ی هه‌ولێره‌وه.
PM:03:01:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت