سوپای پاسداران داخستنی گه‌رووی هورمزی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
راوێژكارێكی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گه‌رووی هورمزی راگه‌یاند و هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات، ده‌یكه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران له سێهه‌مین رۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه، هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز به پاساوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه هه‌یه.
سوپای پاسدارانی ده‌ڵێت: "كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری 'ئه‌تی نۆڤا' كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه، هێشتا له گه‌رووی هورمز ئاگری لێبه‌رزده‌بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر".
راشیگه‌یاند كه گه‌رووی هورمز كه ڕێڕه‌وێكی ئاوی گرنگه بۆ باركردنی نه‌وت و غاز، به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ناپارێزراوه و داخراوه.
هاوكات راوێژكارێكی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: "گه‌رووی هورمز داخراوه، هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات، ده‌یكه‌ینه ئامانج".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هێڵه‌كانی نه‌وتی دوژمن ده‌كه‌ینه ئامانج و ڕێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ناوچه‌كه ناده‌ین".
PM:11:44:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت