كه‌تائیبی حزبوڵا: خاكی سعودیه و ئیمارات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و زایۆنی ته‌رخان كراوه
وێستگه‌نیوز –
كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاند كه خاكی سعودیه و ئیمارات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و زایۆنی ته‌رخان كراوه، ده‌شڵێت: "ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر عێراق له بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردونه‌وه دێن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئازاری 2026، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*بۆمان پشتڕاستبووه‌ته‌وه كه ئه‌و فڕۆكه جه‌نگی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر عێراق، له بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردونه‌وه دێن.
*به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی لێدوانه‌كانی تره‌مپی تاوانبار ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی زه‌مینی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه.
*سه‌باره‌ت به سعودیه و ئیمارات، پێویسته وتاره‌كانیان رێكبخه‌ن به‌پێی قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
*رۆڵی سعودیه و ئیمارات له پاڵپشتی لۆجستی زیاتر نییه، چونكه زه‌وی و سامانه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌ی زایۆنیی-ئه‌مریكییه.
PM:10:48:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت