بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیاد دەکرێت


وێستگەنیوز-

گرووپی ئۆپیک پڵەش ئاشکرای دەکات، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ چوار ملیۆن و نزیکەی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەکرێت.

گرووپی ئۆپێک پڵەس راگەیاند، "بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی 206 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ مانگی داهاتوو زیاد دەکەن، هەر بۆیەش پشکی عێراق لە مانگی داهاتووەوە دەبێتە 4 ملیۆن و 299 هەزار بەرمیل".

لە راگەیەندراوێکی هاوبەش ئەندامانی ئۆپێک پڵەس ئاماژەیان بەوەکرد، رێککەوتین لەسەر دەستکاریکردنی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەمانگی داهاتوو بەرێژەی 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکرێت.

راشیانگەیاند، لە رابردوودا بڕی 1.65 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکرایەوە، بەڵام رەنگە بەشێک یان بە تەواوی ئەم بڕە بگەڕێندرێتەوە، بەپێی خواستی بازاڕ.

وڵاتانی بەشداربوو دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە چاودێری و هەڵسەنگاندنی دۆخی بازاڕ، جەختیان لەسەر گرنگی گرتنەبەری رێڕەوێکی سەقامگیر کردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.

ئەم بڕیارە لەمیانەی کۆبوونەوەیەک بووە کە، نوێنەری هەشت وڵاتی ئەندامی ئەم گرووپە سعودیە، رووسیا، عێراق، ئیمارات، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و عومان ئامادەی بوون و دوایین پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت و ئاسۆکانی داهاتوویان تاوتوێ کردووە.


PM:01:52:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت