بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی 48 کاتژمێری دیکە بەرووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتن و رۆیشتن و هاتوو درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 48 کاتژمێری دیکە، کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە درێژ دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی گرژییەکانی ناوچەکە هاتووە، پاش پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ داتا پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیان بەپێی هەر پەرەسەندنێکی نوێ دەردەچێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راشیگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە هەر نوێکردنەوەیەک کە لەم بارەیەوە دەربکرێت بەپێی پێویست.
PM:01:36:02/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت