نوری مالیکی: عەلی خامنەیی رێبەرێکی ئیلهامبەخش بوو بۆ گەلی ئێران


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، نوری مالیکی، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی جیهانی ئیسلامی دەکەین بەبۆنەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی".


ئاماژە بەوەدەکات، "ئەو پیاوە تێکۆشەرەی کە تەواوی تەمەنی خۆی لە پێناوی خودای گەورەدا بەخشی، و شوێنەوارێکی گەورەی لە کاروانی راپەڕینی ئیسلامیدا بەجێهێشت و بووە پشتیوانی دۆزی نەتەوە و خەمەکانیان لە جیهاد و ڕزگاریدا"

دەشڵێت، "ئەو رێبەرێکی ئیلهامبەخش بوو بۆ گەلی ئازیزی ئێران لە پێناو یەکڕیزی، تەبایی و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشاوە. لە خودای گەورە داواکارین بە شەهیدی قبووڵ بکات".


PM:12:36:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت