عەلی سیستانی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای سیعەکان پەیامێکی لەبارەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بڵاوکردەوە.
نووسینگەی عەلی سیستانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکەین بۆ شەهیدبوونی سەید عەلی خامنەیی".
ئاماژە بەوەکراوە، "پێگە باڵاکەی سەید خامنەیی و دەورە بێوێنەکەی لە رێبەرایەتیکردنی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "گومانی تێدا نییە کە دوژمنان بە شەهیدکردنی سەید خامنەیی و هەڵگیرساندنی دەستدرێژییەکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، مەبەستیان بووە زیانێکی گەورە بەم وڵاتە ئازیزە بگەیەنن".
نووسینگەی عەلی سیستانی دەڵێت، "چاوەڕوانکراو لە گەلی مەزنی ئێران ئەوەیە کە یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن و ریزەکانیان تووندوتۆڵ بکەن، و رێگە نەدەن دەستدرێژیکاران ئامانجە شوومەکانیان بەدی بهێنن".
رۆژی شەممە 28 شوباتی 2026 ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران.
AM:11:04:01/03/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت