حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی بۆ مردنی عەلی خامنەیی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەکەین بەهۆی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی".

ئاماژەی بەوەکرد، "رێبەری باڵای ئێران لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ئاشکرا و کردەوەیەکی مەحکومکراودا شەهید کرا و کردەوەکە پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

عەوادی وتی، "حکومەتی عێراق داوای راگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکات".

هەروەها عەوادی هۆشداری دا، "بەردەوامیی ئەم دۆخە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی مەترسیدار و بێ پێشینە لە تووندوتیژی دەبات، ململانێکان پەرە پێ دەدات و ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە".


AM:10:08:01/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو