پارێزەرێكی كورد بۆ وێستگەنیوز: سكاڵام تۆمار كردووە بۆ راگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

پارێزەرێك و شارەزاییەكی یاسایی كورد ئاشكرای كردووە سكاڵای تۆمار كردووە بۆ راگرتنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئازاد دۆسكی، پارێزەر و شارەزای یاسایی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵام لەسەر پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە كە تاوەكو سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێرن دانیشتنەكانیان رابگیرێت".

وتیشی، "داوای لە دادگای فیدڕاڵی كردووە فەرمانی وەلائی دەربكەن كە رێگا بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەدات هیچ دانیشتنێكی تر ئەنجام بدەن تاوەكو سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێرن، بەو پێیەی كۆنەبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكاندنی ئەو سوێندەیە كە پەرلەمانتاران خواردوویانە".

بەپێی دەستووری عێراق دەبێت لەماوەی 30 رۆژ لەدوای دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی نوێ‌ سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت و دانیشتنی یەكەمیش لە 28ی كانونی یەكەمی 2025 بەسترا و ماوە دەستوورییەكە بەسەرچووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.


PM:10:05:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت