فوئاد حسێن بۆ عەباس عێراقچی: بەردەوامی دیالۆگ باشترین ڕێکارە بۆ چارەسەرکردن پرسە هەڵپەسێندراوەکان
وێستگەنیوز_
لە ماینەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا
لە نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران، هەردوولا جەختیان لەوە
کردەوە کە دانوستانەکان گونجاوترین ئامرازن بۆ چارەکردنی کێشەکان، هاوکات
دووپاتیان کردەوە لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی هەڵکشان و
جەنگ، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمایەتی".
ئەمڕۆ هەینی، 27-2-2026 فوئاد حوسێن،
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری
دەرەوەی ئێران، دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە رەوتی دانوستانەکانی نێوان تاران
و واشنتنیان تاوتوێ کرد، عێراقچی کۆی پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە رەوتی
دانوستانەکانی خستووەتە روو، هاوکات ناوەڕۆکی گفتوگۆ ئەنجامدراوەکان و هەنگاوەکانی
داهاتووی روون کردووەتەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بە کاتە پێشبینیکراوەکان بۆ کۆبوونەوەی
لیژنە تەکنیکییەکان و لیژنەی دانوستانکار.
لە بەرانبەردا، فوئاد حوسێن
"سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئاگادارکردنەوەی لە وردەکاری و رەوتی
دانوستانەکان" و ستایشی "ئەو پێشوەچوونانەی کرد کە لە دانوستانەکانی
جنێڤدا بە دەست هاتوون".
ناوبراو جەختیشی کردەوە لەسەر
"گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ وەک باشترین و گونجاوترین رێکار بۆ چارەکردنی پرسە
هەڵپەسێردراوەکان".
PM:07:26:27/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت