مالیکی بۆ تۆم باراک: رێز لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی بگیرێت


وێستگەنیوز_
لەکۆبوونەوەی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، باس لە پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و رۆڵی وڵاتەکە لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچەکەدا کرا.
 
نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالکی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سودانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، لە دیدارەکەدا پەرەسەندنە سیاسییەکان و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوو باسکراون.
 
وەک نوسینگەکەی دەڵێت، مالکی جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی رێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی کردووەتەوە و رایگەیاندووە: پێویستە رێز لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلی عێراق بگیرێت.
  
هەروەها نوسینگەی مالکی ئاماژەی بەوەشداوە، تۆم باراک باسی لەو رۆڵە گرنگە کردووە کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە، کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان، پشتگیریکردنی گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.


PM:05:39:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت