په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاتی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووى گۆڕی و خستیه شه‌و، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی دیاریكرد كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدانییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی شوباتی 2026 فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره (11)ی راگه‌یاند كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی ئازار به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره دانیشتنه‌كه كاتژمێر 9:00ی شه‌و به‌ڕێوه‌بچێت و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌درێت.
بڕگه‌ی دوه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ گفتووگۆی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستووری تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك، نه‌توانراوه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
PM:05:06:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت