"تۆم باراك بەناوی ترمپ-وە هەڕشەی لە سەركردە عێراقییەكان كردووە"
وێستگهنیوز –
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردووە، تۆم باراك نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا پەیامێكی هەڕشە ئامێزی ترەمپ-ی پێبووە بۆ لایەنە عێراقییەكان.
عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، تۆم باراك بە سەركردە عێراقییەكانی وتووە، من پەیمامی ترەمپ-م پێيە و بەناوی ئەوەوە قسەتان لەگەڵ دەكەم.
وتيشى، من وەك نێردراو نەهاتوم بەڵكو پەیامێكی ترەمپ-م پێیە و نابێت كەسێك كاندید بكەن بۆ پۆستێك كە ئەمریكا رەزامەندی لەسەر نەبێت، ئەگەرنا سزاتان بەسەردا دەسەپێنین.
عالیە نوسەیف ئاماژەشیكرد، هەندێك وڵات نایانەوێت نوری مالكی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەیانەوێت عێراق سەقامگیر بێت و دوور بێت لەو پێشهاتانەی لەناوچەكە روودەدات.
باسی لەوەشكرد، تۆم باراك بەسەركردەكانی عێراقی وتووە، ئێمە خۆمان دەستپێكی گۆڕانكاری بووینە لەعێراق و لەوپێناوەدا خۆێنمان رشتووە و دەمانەوێت زۆر بەهێزەوە بگەڕێینەوە بۆ عێراق.
PM:02:53:24/02/2026
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت