سەركردەیەكی شیعە بۆ وێستگەنیوز: زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە مالكی ناكەن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
سەركردەیەك لە رەوتی حیكمە ئاشكرای كردووە، زیاتر لە نیوەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە نوری مالكی ناكەن پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت.
حەسەن فەدعەم، سەركردە لە رەوتی حیكمە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رەوتی حیكمە هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی روون بوو، لەگەڵ كاندیدكردنی نوری مالكی نەبووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران".
وتیشی، "هەڵوێستی ئەمریكا پرسەكەی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵۆز كردووە و ئەگەر ئەو هەڵوێستە نەبوایە رەنگە مالكیان بكشانایەتەوە، بەڵام ئێستا وەك ملكەچییەك دەیبینن".
ئاماژەشیكرد، "زیاتر لە نیوەی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی لە نوری مالكی ناكەن پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت".
PM:12:43:24/02/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت