سودانی و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له سوریا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یه‌ندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا كرد.
*تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و دۆخی گشتی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی عێراقیان بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له سوریا كرد.
* بیروڕا لەبارەی رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
*باس لە دەرفەتەکانی هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدانی گشتگیر کرا، وەک هۆکارێک بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی درێژخایەن.
*سودانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه قوڵه‌كان و رێگریكردن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریه‌ك بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وڵات و گه‌لانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
*تۆم باراك ئاماژه‌ی به‌و ڕۆڵه گرنگه كرد كه عێراق ده‌یگێڕێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاڵپشتیكردنی دیالۆگ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
PM:10:58:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت