به‌غداد یه‌كلایكرده‌وه، مانه‌وه‌ی داعشه گواستراوه‌كان له سوریاوه بۆ عێراق كاتییه
وێستگەنیوز-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، رایگه‌یاند بێ هیچ هەڵه و كه‌موكورتییه‌ك، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی گواستنەوەی ئه‌ندامانی داعشی لە سوریاوە بۆ عێراق، پشتڕاستکردەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە دواتر ئەو کەسانە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ی شوباتی 2026 سەعید ئەلجیاشی، ڕاوێژکاری کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی، ڕوونیکردەوە "گواستنەوەی دیلەکانی داعش، لەسەر داوای ئاسایشی نیشتمانی بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد "بارودۆخێکی نه‌خوازراو لە سوریا ڕوویدا و زیندانەکان تووشی ئاژاوەیه‌كی ئەمنی بوون، هەندێکیان کرانەوە و زیندانییەکان لێیانه‌وه هەڵهاتن، بۆیە پێویست بوو زیندانییەکان بگوازرێنەوە بۆ عێراق و بیانخەنە گرتووخانه پارێزراوەکانەوە".
هەروەها دووپاتی کردەوە "عێراق به به‌شداری سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و له‌ژێر چاودێری ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌مو رێكار و ئاماده‌كارییه‌كی ئه‌منی پێویستی گرته‌به‌ر و پرۆسه‌كه بێ هه‌ڵه و كه‌موكورتی و به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا".
ئه‌لجه‌یاشی باس له‌وه ده‌كات "ده‌زگای راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، هۆشداریدا له‌و زیندانیانه‌ی سوریا كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی عێراق ده‌كه‌ن".
راوێژكاره‌كه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ده‌ڵێت: "بوونی زیندانیانی داعش له عێراق و له‌ژێر كۆنترۆڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی دادگاكانی عێراق، باشتر و سه‌لامه‌تره. مامەڵەکردن لەگەڵیان بەم شێوەیە، باشترە لەوەی لە ژینگەیەکی کراوە و کۆنترۆڵنەکراودا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هیچ پێکدادانێک ڕوونەدات”.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە "مانه‌وه‌ی دیلەکانی داعش لە خاکی عێراق، هەمیشەیی نییە. حکومەتی عێراق کار لەسەر گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەکات كه سەر بە زیاتر لە ٦٧ وڵاتن".
PM:05:36:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت