سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم: چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی لای چوارچێوەی هەماهەنگیە


وێستگه‌نیوز –

سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم پێی وایە چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی لەعێراقدا لای چوارچێوەی هەماهەنگیە.


موسەنا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەرییە رایگەیاند، "هیچ بەرژەوەندییەك نییە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق چونكە هەموو دەسەڵاتەكان لای پەرلەمانە و وڵات دەكەوێتە بێ‌ سەرە و بەرییەوە ئەمەش لۆژیك نییە ".

دووپاتیشیكردەوە، "چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی عێراق چارەسەرەكەی زۆر ئاسانە، هاوڕێیانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت تێڕوانین و بیروڕایان هەبێت و ئێمەش كاری پێ‌ دەكەین و ئەمەش كارێكی ئەستەم نییە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی".

وتيشى، هەموومان درك بە مەترسی بابەتەكە دەكەین و ئێمەش وەك لایەنە سیاسییەكان دەبێت خۆمان بە بەرپرسیار بزانین لەوەی رووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی ببينەوە و هەوڵی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بدەین".


AM:09:40:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت