وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئەگەر مالیكی ببێتەوە سەرۆک وەزیران ئەمریکا سزامان بەسەر دەسەپێنێت


وێستگەنیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، هۆشداریان لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە لەئەگەری بوونی نوری مالیکی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق سزا دەسەپێنن.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بەشێوەی زارەکی لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداریمان پێدراوە لە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی بوونی نوری مالیکی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئاگادار کراوینەتەوە ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە سزا بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکدا دەسەپێنرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لایەنی ئەمریکی باسیان لە پێوەرەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کردووە.

هەروەها هیشام روکابی، بەرپرسی راگەیاندنی نوری مالیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' نووسیویەتی، ئەوەی هەیە هەڵمەتێکی میدیای فراوانە بۆ ئەوەی وا لە مالیکی بکەن بکشێتەوە و کەسێکی دیکە بخەنە شوێنی، بەڵام ئەو هەڵمەتە سەرناگرێت و چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەستە بە هەڵوێستەکانیەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، جارێكی دیكە چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە، ئەم كۆبوونەوەش یەكلاكەرەوە بێت.


AM:09:45:19/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو