شاعیرێكی گه‌وره چا پێشكه‌شی سودانی ده‌كات، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له عێراق ناوه‌ته‌وه
وێستگەنیوز-
ریكلامێكی بازرگانی بۆ چا، له نێو عێراقییه‌كان له سۆشیال میدیا، شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی و ره‌خنه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا شاعیری گه‌وره‌ی عێراق محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری و نوری سه‌عید یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چا پێشكه‌شی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كان، پێیانوایه ئه‌م ریكلامه، سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه به سیمبوله نیشتیمانییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لای خۆیه‌وه، ناوه‌رۆكی ڤیدیۆ دیجیتاڵییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، چونكه ته‌واو ناكۆك و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێز و پێزانینه‌یه كه ئه‌و بۆ به‌های ئه‌ده‌بی و نیشتیمانی جه‌واهیری هه‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18ی شوباتی 2026، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد و تێیدا ده‌ڵێت، "ده‌سته‌ی میدیاد و په‌یوه‌ندییه‌كان، راسپێردراوه به خێرایی لێكۆڵینه‌وه له‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان به‌رهه‌مهێناوه یان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، چونكه سوكایه‌تی به سیمبوله رۆشنبیری و نیشتیمانییه‌كان و دامه‌زراوه حكومییه‌كان، له‌خۆده‌گرێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه به‌كارهێنراوه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌ها و رێنماییه پیشه‌یی و میدیاییه‌كاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "به مافی یاسایی خۆی ده‌زانێت، سكاڵا له‌و لایه‌نه بكات كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و تێیدا سوكایه‌تی به عێراق و سیمبوله نیشتیمانییه‌كانی ده‌كرێت".
ڤیدیۆکە لێرەوە ببینە
PM:01:06:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت