"هه‌وڵه‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستی پێكرد"
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی سكای نیوزی ئیماراتی و حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستی پێكردووه.
سكای نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند ئه‌ندامێك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بكشێننه‌وه و له‌بری ئه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ كاندید بكه‌ن كه زیاتر له‌لای هه‌موو كوتله عێراقییه‌كان قبوڵكراو بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، عه‌مار حه‌كیم، قه‌یس خه‌زعه‌لی، محه‌مه‌د شیاع سودانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر پێشنیاری دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ مالیكی ڕازی بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و چوارسه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵده‌ده‌ن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له پێشنیازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ هه‌شت كه‌س له كۆی دوانزه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه فراوانتر بكه‌ن، به‌مه‌ش زۆرینه‌ی پێویست دوو له‌سه‌ر سێی هاوپه‌یمانییه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
هاوكات كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جموجوڵ بۆ كشانه‌وه‌ی كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێكردووه".
سه‌رچاوه‌كانی حه‌ده‌س ده‌ڵێن: "حه‌مید ئه‌لشه‌تری و محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌ك دوو بژارده پێشنیار كراون و قبوڵكراوترن بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی عێراق".
چی ڕوویدا؟
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداریی دایه عێراق له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مالیكی كه ئێران پشتیوانیی لێده‌كات به سه‌رۆك وه‌زیران و رایگه‌یاند، واشنتۆن هاوكاری عێراق ناكات كه به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وت و هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكایه.
ترامپ له پۆستێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی سۆشیال نووسی: "له سه‌رده‌می مالیكی‌دا وڵات دابه‌زی بۆ هه‌ژاری و ئاژاوه‌گێڕی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژییه شێتانه‌یه‌كانیه‌وه بوو بۆیه نابێت دووباره ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كی عێراق ناكات".
مالیكی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تره‌مپی ڕه‌تكرده‌وه و له پۆستێكیدا له‌سه‌ر ئێكس نووسی: "ئێمه به توندی ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرای ئه‌مریكا له كاروباری ناوخۆی عێراق ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانین”.
PM:05:41:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت