عه‌لی سیستانی: گفتوگۆی نێوان ژن و پیاو به ئینته‌رنێت رێگه‌پێدراو نییه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 16ی شوباتی 2026، عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه گفتوگۆی نێوان ژن و پیاو له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، رێگه‌پێدراو نییه.
نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، سه‌باره‌ت به قسه‌كردنی نێوان ژن و پیاو به ئۆنلاین، ژماره‌یه‌ك راپرسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "له ئینته‌رنێتدا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه هه‌یه كه تێیدا چین و توێژی جیاواز، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی ههمهجۆر ده‌كه‌ن، بۆچونی ئێوه ده‌رباره‌ی گفتوگۆی نێوان كوڕ و كچ له‌م جۆره به‌رنامانه‌دا چییه؟".
وه‌ڵامی سیستانی ئه‌مه بووه: "دروست نییه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی و كه‌وتنه ناو حه‌رامه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌وتنه ناوه‌وه‌یه ورده ورده‌ش په‌لكێشت بكات".
له راپرسی دووه‌مدا، ئه‌م پرسیاره‌ی لێكراوه: "دروستكردنی په‌یوه‌ندی یان هاوڕێیه‌تی نێوان ژن و پیاو له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه".
وه‌ڵامه‌ی سیستانی ئاوا بووه: "دروست نییه/ لا یجوز".
له راپرسی سێیه‌مدا ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته كراوه: "حوكمی شه‌رعی بۆ قسه‌كردنی نێوان كوڕ و كچێكی گه‌نج له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها به نووسین و مه‌سج ئه‌و كاره‌یان كردبێت نه‌ك به مه‌سجی ده‌نگی؟".
وه‌ڵامه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌م جۆره بووه: "دروست نییه، له ترسی ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ناو حه‌رامه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌وتنه ناو حه‌رامه‌وه ورده ورده‌ش په‌لكێشت بكات".
AM:11:34:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت