سودانی دەستیكرد بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی نووسینگەكەی
وێستگهنیوز –
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیكرد بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی نووسینگەكەیی و داوا لە دامودەزگاكانی حكومتیش دەكات هەمان هەنگاو بگرنەبەر.
بەگوێرەی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک هەنگاوی ناوە بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی بەش و یەکە جیاوازەکانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردن.
نووسینگەی راگەیاندنی سودانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هەنگاوەكان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چەند راوێژکار و پسپۆڕێک لەخۆ دەگرێت كه پێشتر راسپێردرابوون بۆ بەڕێوەبردن و بەدواداچوون بۆ چەند دۆسیەكی گرنگ لە بوارەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت کە رێژەی تەواوکردنی گشتییان گەیشتە 88٪.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەروەها نووسینگەی سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی تری ناوە و خەرجییەکانی لە زۆربەی بوارەکانی بودجەی کارکردنی نووسینگەكە کەمکردووەتەوە".
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە كە پێویستە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بكەن کە لەوبارەیەوە دەردەچن، بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجییەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکان.
AM:10:11:16/02/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت