عێراق 4 هه‌زار و 583 ده‌ستگیركراوی داعشی له سوریا وه‌رگرتووه‌ته‌وه
وێستگەنیوز-
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی عێراقی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، عێراق له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له سوریا ده‌ستگیركراون و سوپای ئه‌مریكا له مانگی رابردووه‌وه، ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌یان له سوریاوه بۆ عێراق، تا ئێستا 4 هه‌زار و 583 ئه‌ندامی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و ژماره‌یه، له نێوان ئه‌و حه‌وت هه‌زار ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه كه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سنتكۆم) له مانگی رابردوو، رایگه‌یاند ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌یان له سوریاوه بۆ عێراق، وه‌ك هه‌نگاوێگ بۆ زامنكردن و گره‌نتی كردنی "مانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌لامه‌تدا".
له‌م باره‌یه‌وه سه‌عد مه‌عه‌ن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ده‌ڵێت: "عێراق تا رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، 4 هه‌زار و 583 ئه‌ندامی ده‌ستگیركراوی رێكخراوه‌كه‌ی له سوریا وه‌رگرتووه‌ته‌وه".
مه‌عه‌ن له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، رایگه‌یاند پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه "له رێگه‌ی وشكایی و ئاسمانی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌درێت كه واشنۆن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، له ساڵی 2014وه، سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه ده‌كات.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له ساڵی 2014، توانی كۆنترۆڵی رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراق له باكور و خۆرئاوای عێراق بكات، تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی عێراق به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانییان له ساڵی 2017، رێكخراوه‌كه له‌ناوببن و تا ئێستاش عێراق به‌ده‌ست ئه‌و تاوانانه‌وه ده‌ناڵێنێت كه رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجامیداوه.
له‌م باره‌یه‌وه، دادگاكانی عێراق له ساڵانی رابردوودا، چه‌ندین بڕیاری له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی، بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردووه كه تاوانبارن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به گروپه تیرۆریستییه‌كه‌وه كردووه و كاری تیرۆر و كوشتنی سه‌دان كه‌سیان ئه‌نجامداوه. حاڵی حازر به هه‌زاران عێراقی و بیانی كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه‌كه‌وه هه‌یه، له گرتووخانه‌كانی عێراقدا زیندانیكراون.
هه‌فته‌ی رابردوو، دادگای عێراق رایگه‌یاند راسته‌وخۆ ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌زار و 387 ده‌ستگیركراو، له‌وانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه و له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌یان له سوریاوه بۆ عێراق، وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له نێوان ده‌ستگیركراوه‌كاندا كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق، ده‌ستگیركراوی عێراقی و سوری و ئه‌وروپی و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی دیكه‌یان تێدایه.
عێراق داوا له وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، هاوڵاتیانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگاییان بكه‌ن.
مانگی رابردوو، پلانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بۆ عێراق، دوای ئه‌وه هات تۆم باراك نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ دیمه‌شق رایگه‌یاند رۆڵی هه‌سه‌ده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تووندڕه‌وه‌كه كۆتایی هاتووه.
PM:02:53:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت