نوری مالیکی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هاوڵاتییانی عێراق بە کەرامەت و ئارامییەوە بژین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هاوڵاتییان بە کەرامەت و ئارامییەوە بژین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق قۆناغێکی سەختی لە جەنگ و تووندوتیژی بڕیوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هاووڵاتیان بە کەرامەت و ئارامییەوە بژین".
هەروەها چەند مەرجێکی سەرەکی بۆ چەسپاندنی دەوڵەت دیاری کرد، کە گرنگترینیان بریتییە لە، یەکڕیزی نێوان لایەنەکان، سەروەری یاسا، و چەکیش لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی "سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو" کردەوە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی تێدا بێت و تەنیا لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بێت، بەوەش دەتوانرێت پارێزگاری لە قەوارەی دەوڵەت بکرێت.
نوری مالیكی راشیگەیاند، "کە سەقامگیری هەبوو، ژینگەی وەبەرهێنان دەبوژێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و خێراکردنی کارەکانی ئاوەدانکردنەوە لە سەرانسەری عێراقدا".
AM:11:55:11/02/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت