رۆژنامەی شەرقلئەوسەت: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق وەستان
وێستگەنیوز-
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە وەستان ماونەتەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە چەقبەستوویی سیاسی بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت بەهۆی ئاڵۆزی لێکتێگەیشتنی هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دانانی سەرۆک وەزیران.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، "پێدەچێت دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت پەیوەست بێت بە سروشتی گرژییە ناوچەییەکان و ئەگەری پێکدادان لە نێوان ئەمریکا و تاران".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هێزە سیاسییەکان بە تایبەت شیعەکان دەزانن کە رۆڵی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق هەیە.
بەپێی هەڵسەنگاندنە سیاسییەکان رەنگە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا بخایەنێت.
AM:09:44:10/02/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت