سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو پزیشكەی موسڵ دەركرا كە ئاگری لەژنەكەی خۆی بەرداوە
وێستگەنیوز-
دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو پزیشکەی شاری موسڵ دەركرد كە بەدەستی خۆی ئاگری لەژنەكەی خۆی بەرداوە و سووتاندوێتی.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بڵاویكردەوە،"دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبار (ئیسماعیل عەتیە کەرجی) دەرکرد، کە پیشەی پزیشكە، بەهۆی تاوانی کوشتنی هاوسەرە پزیشكەكەی (ئیسرا عەزام سلێمان)، دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەشاری موسڵ ئاگری تێبەرداوە و سووتاندوێتی".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی 2025دا تاوانبارەکە بەنزینی بەسەر ژنەکەیدا كردووە لەکاتێکدا ژنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، دواتر بە ئەنقەست ئاگری تێبەرداوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی، بەڵام قوربانییەکە لەسەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2026دا گیانی لەدەستداوە، لەئەنجامی سووتانی بەرفراوان کە زۆربەی جەستەی گرتووەتەوە.
PM:01:42:08/02/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت