سه‌رچاوه‌یه‌ك: 2250 زیندانی داعش گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق
وێستگه‌نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد تا رۆژی پێنجشه‌ممه، 6ی شوباتی 2026، 2 هه‌زار و 250 زیندانی له ئه‌ندامانی داعش له سوریاوه گه‌یشتوونه‌ته عێراق.
گه‌یشتنی ئه‌و ژماره‌یه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یان له رێگه‌ی وشكایی و ئاسمانی و به‌هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" ده‌ڵێت: "له‌و ژماره ده‌ستگیركراوه‌ی داعش كه گه‌یشتوون، عێراقی و سوری و ره‌گه‌زنامه جیاوازه‌كانی تێدایه".
ده‌شڵێت: "پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه، به گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی تووند و له رێگای وشكایی و ئاسمانی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌نجامدراوه".
ئه‌م هه‌نگاوانه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكخستنه ئه‌منییه‌دایه كه په‌یوه‌سته به پرسی زیندانه‌كان و ده‌ستگیركراوانی داعش له سوریا، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵكشان و زیادبوونی ترسی هه‌ڵهاتنی زیندانییه‌كان یان به ئامانج گرتنی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن.
هه‌مو ئه‌وه بووه هۆی خێراكردنی رێكاره‌كانی گواستنه‌وه و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه و تووندوتۆڵكردنی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له ناوخۆی عێراق، به شێوه‌یه‌ك له رووی ئه‌منییه‌وه پارێزراوتربێت
AM:10:07:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت