"زياتر له یه‌ك ترلیۆن و 450 ملیار دۆلارى عێراق دزراون و بەشێكی زۆریشی نێردراون بۆ ئێران"


وێستگەنیوز-

سەرۆكی سەنتەری راگەیاندنی عێراقی لە واشنتن، ئاشكرای كردووە، له‌ ماوه‌ى بیست ساڵى رابردوودا زياتر له یه‌ك ترلیۆن و 450 ملیار دۆلارى عێراق دزراون.

نزار حه‌یده‌ر، سەرۆكی سەنتەری راگەیاندنی عێراقی لە واشنتن، له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگەیاند، به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ مانگى ئابى 2025 بڵاوبووه‌ته‌وه‌ بڕى ئه‌و پارانه‌ى له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵى 2003 تا 2025 دزراون یان به‌ قاچاخ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ سامانى گشتی، بریتییه‌ له‌ یه‌ك ترلیۆن و 460 ملیار دۆلاره‌ .

وتيشى، راپۆرته‌كه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌ راپۆرته‌كانى رێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و دیوانى چاودێریی دارایی عێراق و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانى چاودێری نێوده‌وڵه‌تى.

ئاماژەشیكرد، سودانى وتوویه‌تى ته‌نها 500 ملیۆن دۆلاریان له‌و پارانه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و پارانه‌ى تائێستا وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌نها 2%.

نزار حه‌یده‌ر دەشڵێت، له‌ 500 تا 600 ملیار دۆلار، براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ شێوه‌ى نایاسایی (قاچاخ) هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 200 ملیار دۆلار له‌ ناو عێراقدایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ خانووبه‌ره‌و زه‌وی و زێڕ و پاره‌ى كاش و به‌شێكی زۆرى ئه‌و پارانه‌ش كه براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، براونه‌ته‌ ئێران و توركیا و ئیمارات و لوبنان .


AM:11:51:06/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو