وەزارەتى دارایی عێراق: مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان گەرەنتیکراوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتى دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لە نەبوونى پارە دەكەن بۆ مووچەى مانگى داهاتوو.
وەزارەتى دارایی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا دووپاتیكردەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە لەبارەى لێدوانێک کە گوایە پارەى مووچەى مانگى داهاتوو (ئادار) نییە و گەنجینەى دەوڵەت پارەى تێدا نەماوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، "ئەو زانیارییانە راستییان تێدا نییە و لە هیچ لایەنێکى فەرمییەوە دەرنەچوون".
وەزارەتى دارایی عێراق جەختى كردەوە کە مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان گەرەنتیکراوە و بەگوێرەى ماوە و رێکارە کارپێکراوەکان دابەش دەکرێت.
AM:10:18:06/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت