"مووچه‌كانی داهاتوو به قیست ده‌درێت و نرخه‌كان پێش ره‌مه‌زان 40% زیاد ده‌كات"
تیمێكی ئابووریناسانی عێراقی، هۆشداریاندا له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به "فه‌وزای بڕیاره ئابورییه خراپه‌كان" وه‌سفیان كردووه و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕه‌كانی عێراق و زیادبوونی ئاستی بێكاری هه‌بێت.
تیمه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه "له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پێدراوانه‌ی هه‌نووكه له ئارادایه، پێشبینی ده‌كه‌ین مووچه‌ی ئه‌م مانگی دووه، به شێوه‌ی قیست به‌سه‌ر فه‌رمانگاكاندا دابه‌ش بكرێت و ئه‌م شێوازی دابه‌شكردنه‌ی مووچه تا 15ی ئازاری داهاتوو به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی تێكچوونی هاوسه‌نگییه له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ختینه‌ی گشتیدا".
ده‌شڵێت: "پێده‌چێت نرخی كه‌ره‌سته و كاڵاكان له بازاڕه‌كاندا، ورده ورده به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه و له‌وانه‌یه نرخی هه‌ندێك جۆری كه‌ره‌سته و كاڵا، به رێژه‌ی له 40% زیاتر به‌رزببنه‌وه و هه‌ندێك جۆری كاڵا و كه‌ره‌سته‌ی دیكه، به رێژه‌ی له 15% به‌رزببنه‌وه".
ئه‌و تیمه ئابورییه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه خۆراكییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا و ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆر له‌سه‌ر توانای كڕینی هاوڵاتیان داده‌نێت".
تیمه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه"له سایه‌ی ئه‌م فه‌وزایه‌ی كه بڕیاره ئابوورییه خراپه‌كان هێناویانه‌ته ئاراوه، سوڕی دارایی ئابووری عێراق، مه‌ترسی په‌ككه‌وتنی له‌سه‌ره".
راشیانگه‌یاندووه كه "له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو، ره‌نگه رێژه‌ی بێكاری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ریشه‌یی به‌و سیاسه‌تانه‌دا نه‌كرێت كه هه‌نووكه په‌یڕه‌وده‌كرێن، ئه‌وا رێژه‌ی بێكاری له سه‌دا 55% تێده‌په‌ڕێنێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بازرگانان و خاوه‌ن كۆگا و دوكانه‌كان، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه گۆڕانكاری له بڕیاره‌كانی باج و گومرگ، بێ خۆئاماده‌كردنێكی پێشوه‌خته، بووه‌ته هۆی شڵه‌ژانی جووڵه‌ی هاورده و عه‌مباركردن و ناجێگیری نرخ، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر هه‌یه.
PM:10:33:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 6280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت