وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: هێزی چه‌كوش هاتووه‌ته ناوچه و ئه‌گه‌ری جه‌نگ له ئارادایه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه ناوچه‌كه له‌ژێر چه‌كوشی شه‌ڕو ئاشتیدایه و عێراق و ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن، ده‌شڵێت: "پێویسته كێشه‌كان به وتووێژ چاره‌بكرێن نه‌ك به توندوتیژی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ژان نۆێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا، وتی: "ئه‌مه دووه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسایه بۆ به‌غدا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره زۆر گرنگه، چونكه ناوچه‌كه و عێراقیش به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێن. هێزی چه‌كوش هاتووه‌ته ناوچه و ئه‌گه‌ری جه‌نگ له ئارادایه، بۆیه دۆخه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ره".
وتیشی: "به هاوتا فهرهنسییهكهم راگه‌یاند كه عێراق هه‌میشه هه‌ڵوێستی ئاشیخوازانه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش پشتیوانی حكومه‌تی عێراقمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا راگه‌یاندووه، چونكه زمانی هه‌ڕه‌شه و توند خزمه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكات".
ئاماژەی بەوەشدا كه دوورخستنەوەی ناوچەكە لە ئاگری شەڕ ئەركی هەمو وڵاتانە و لە ئێستاشدا ناسەقامگیری لە سوریا كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەكە و بەتایبەتیش عێراق دەبێت.
فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكرد كه "دوای ئه‌وه‌ی له عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان به سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌برد و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانیش به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقدان و دواتر حكومه‌تی نوێی پێكبهێنن".
لای خۆیەوە ژان نۆێل بارۆ ڕایگەیاند، ناوچەكە ئاڵۆزی بەخۆوە دەبینێت و مەترسی پەرەسەندنی سەربازیی هەیە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی عێراق و ئێستا ئەو وڵاتە چوەتە ناو سەردەمێكی نوێ لە پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی لەگەڵ فه‌رەنسا و سەقامگیری لە عێراق پێویستەو بوژانەوەیەكی ئومێدبەخش بەخۆوە دەبینێت".
لەبارەی دۆخی سوریاشەوە رایگه‌یاند كه "ئێمە پشتگیری لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی دەکەین کە هەمو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لەخۆ بگرێت. هەروەها پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین و پشتیوانی لە گواستنەوەی ئاشتیانە و هەمەلایەنە لە سوریا دەکەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە رووبەڕووبوونەوەی داعش، وتیشی: "پێویستە تاران دەرفەتی دانوستان لەگەڵ واشنتن بقۆزێتەوە".
ئه‌مڕۆ ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسا بەسەردانێك گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبوەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوەوە و پاشان بڕیارە سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆببێتەوە.
PM:06:42:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت