"ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن له دیمه‌شق چاوی به ئه‌حمه‌د شه‌رع كه‌وتووه"
وێستگه‌نیوز -
مه‌حمود مهوالدی رێكخه‌ری گشتی حزبی رزگاری نیشتمانی له سوریا، سه‌ردانێكی گوماناویی ره‌غد سه‌دام حسێن بۆ دیمه‌شق ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند ره‌غد به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای هه‌واڵگرییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا ئه‌نجامداوه.
مهوالدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له پۆدكاستی "نۆدیۆم سوریا" ده‌ڵێت: ئه‌و زانیاریانه‌ی پێمان گه‌یشتووه، له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رمانگرتووه و زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ره‌غد سه‌دام حسێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جۆلانی- شه‌رع، ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات "ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، به سه‌رپه‌رشتی هه‌واڵگری به‌ریتانیا بووه و هه‌واڵگری ئوردونی جێبه‌جێی كردووه".
ده‌شڵێت: "دوو برای بازرگان له ئوردون و حه‌وت ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای سه‌دام حسێن كه یه‌كێكیان كه‌سایه‌تییه‌كی دیاره، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون. ئه‌مه جگه له كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌ب كه به سیفه‌تی چاو‌دێر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بووه".
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات كه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا "كه‌سێك كه پێیده‌وترێت شه‌یبانی و سه‌رۆكی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت هه‌واڵگری سوری، له‌گه‌ڵ جۆلانی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون".
له كۆتایدا مهوالدی باس له‌وه ده‌كات: "پرسیارێكی زۆر ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه گوماناوییه و ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشت رێكخستنی سه‌ردانه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌وروژێنرێت".
به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه یان چۆنیه‌تی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لێوه‌كراوه، ئاشكرا بكات.
PM:04:39:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت