مالیكی: پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار په‌كیكه‌وتووه و پارتی و یه‌كێتی رێكنه‌كه‌وتوون
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكشێمه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی نایناسێت و سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی به‌لاڕێدا براوه.
ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه رایگه‌یاند كه ئێران له چوارچێوی ڕێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌دا پشتگیری له كاندیدكردنی كردووه، "وه‌ك وڵاتانی دیكه كردوویانه"، ئه‌مه‌ش به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق له قه‌ڵه‌م نادات.
مالیكی وتی: "راده‌ی دڵنیایی له بڵاوكراوه‌كه‌ی تره‌مپدا جێگیر نییه، به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی من ناناسێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵیدا نییه و سه‌باره‌ت به كاندیدكردنم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هەندێك لەوڵاتان زانیاری هەڵەیان داوەتێ بەوەی من بگەڕێنمەوە هەندێك وڵات ئارام نابێت و به‌لاڕێدا براوه".
مالیكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكشێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه" ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌ستوریدا رووبدات، ئاماده‌یه پابه‌ندی هه‌ر بڕیارێك بێت كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بیدات".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هەڵسوڕێنەری كارەكانی ئەمریكا وتی؛ بەرژەوەندییەكانی ئێمە وادەخوازێت تۆ نەبیت بە سەرۆك وەزیران، منیش پێموت؛ عێراقیش بەرژەوەندی هەیە و بە پرۆسەیەكی دیموكراتی هاتوم. گلەیم لە هەندێك لەو وڵاتان هەیە دەستوەردانیان كردووە و ترەمپیان دژی ئێمە هانداوە. بۆچی توركیا و قەتەر و سوریا دەستوەردانیان لەكاروباری عێراق كردووە".
ره‌تیشیكرده‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران داوای هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی كردبێت له به‌رامبه‌ر پاڵپشتییه‌كه‌یدا، وتیشی: "سودانی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بووه و ئه‌مه‌ش سه‌رسامی كردم".
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سودانی وتی: "10 لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر كاندیدكردنم داوه، ته‌نها دوو لایه‌ن وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گرووپه چه‌كداره‌كان " هه‌وڵی هاوبه‌شیكردن له حكومه‌تدا ده‌ده‌ن و ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ هاوكاریكردن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی چه‌ك، "پێشوازی له به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا ده‌كه‌م".
مالیكی راشیگه‌یاند كه "پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار په‌كیكه‌وتووه، تا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێرێت ناتوانرێت كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت. هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تێهه‌ڵكێشبووه. پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانمانن و نامه‌وێت بكه‌وینه نێوانیانه‌وه بۆیه ده‌مانه‌وێت خۆیان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش رێكبكه‌ون. شانده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه چونه‌ته هه‌ولێرو سلێمانی بۆ یه‌كخستنی دیدوبۆچونه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له هه‌ولێر هیوادارین بگه‌نه رێككه‌وتن".
PM:10:55:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت