گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانەی داعش له سوریاوه بۆ عێراق كه تا ئێستا نهێنییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بووه
وێستگه‌نیوز -
له زیندانه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی "داعش" كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد بۆ زیندانه‌كانی عێراق، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌گوێزرێنه‌وه و هێشتا نهێنییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بووه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، له ڕێگه‌ی ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتووی دادوه‌رییه‌وه، ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له زیاد له 900 ئه‌ندامی داعش كه به‌م دواییه له سوریاوه راده‌ستی عێراق كرابوون.
لێكۆڵینه‌وه‌كان تۆماركردنی وته‌ی تاوانباره‌كان و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌خۆده‌گرێت. هه‌مو ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ هاریكاری دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2ی شوباتی 2026، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێرق رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش كردووه، ئه‌وانه‌یان كه ده‌ستگیركرابوون و سوپای ئه‌مریكا له سوریاوه، گواستوونییه‌تییه‌وه بۆ عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ/ یه‌ك، ده‌ستی كردووه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌زار و 387 ئه‌ندامی رێكخراوی داعش كه به‌م دواییانه له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: "ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه، له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری پسپۆڕ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه هه‌مویان پله‌ی سه‌ركرده‌یان هه‌یه، به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق كردووه. له‌وانه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ساڵی 2014 كه تێیدا توانیان ده‌ست به‌سه‌ر رووبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكی عێراق و سوریادا بگرن.
ئاشكرایه سوپای ئه‌مریكا له 21ی كانوونی دووه‌می رابردوو، رایگه‌یاند ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كان، ئه‌مه دوای پاشه‌كشه‌ی خێرای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌م دۆخه، نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی زیندانییه‌كان و كه‌مپه‌كانی ده‌ستگیركردنی لێكه‌وته‌وه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پارێزگاریان لێ ده‌كرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند رۆژێكدا، نزیكه‌ی 7 هه‌زار چه‌كدار، له سوریاوه بگوێزێته‌وه بۆ عێراق. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی زیاد له هه‌فته‌یه‌ك، ته‌نها نزیكه‌ی 900 ئه‌ندام گواستراونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، له میانه‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتووی دادوه‌ری، به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگای كه‌رخی یه‌ك، ده‌ستیكردووه به دادگایكردنی زیاد له 900 ئه‌ندامی رێكخراوی داعش كه به‌م دوایانه له سوریاوه راده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه.
له ناوه‌وه‌ی زیندانه تۆكمه و پته‌وه‌كاندا، ده‌یان ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی دادوه‌رانی پسپۆڕ، ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌تباران. به‌شێكی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراون، له‌ناو خاكی عێراق شه‌ڕیان كردووه، ئه‌مه له‌و كاته‌دا بوو رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، كۆنترۆڵی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكی عێراقی كردبوو.
ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ هاریكاری دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئیش ده‌كات: یه‌كه‌م تۆماركردنی دانپیانی تاوانباران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین. دووه‌میان ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به پشت به‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان و ئاسایشی نیشتیمانی و هه‌واڵگری سه‌ربازی.
به گوێره‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان، به گوێره‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و مرۆیی ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دادگایكردنه‌دا، به‌غداد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی وه‌جبه‌ی نوێ له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له سوریاوه بۆ عێراق.
ده‌ستگیركراوه‌كان، تا كاتی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا، له‌و زیندانانه‌ی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه. عێراق له‌م باره‌یه‌وه، هه‌وڵده‌دات تاوانه‌كانی رێكخراوه‌كه تۆمار بكات و لێپێچینه‌وه له‌و ئه‌ندامانه‌ش ده‌كات كه له شه‌ڕكردن له ناو خاكی عێراق تێوه‌گلاون.
له هه‌مان كاتدا به‌غدا، سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆیه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان، به مه‌به‌ستی داخستن و كۆتایی هێنان به‌م دۆسێ ئاڵۆزه كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه.
PM:06:51:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت